٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٣
سکاڵای ئێران لە ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لەبواری مافەوانیدا وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەنامەیەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سکاڵای لە ئەمریکا کرد لەبەر دەسدرێژکاریی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەو وڵاتە بۆسەر سنوری ئاسمانیی ئێران.

(ABNA24.com)  یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لەبواری مافەوانیدا وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەنامەیەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سکاڵای لە ئەمریکا کرد لەبەر دەسدرێژکاریی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەو وڵاتە بۆسەر سنوری ئاسمانیی ئێران.

"غولامحوسێن دێهقانی" رۆژی هەینی لەنێو پەیامنێراندا، وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو سکاڵایەدا بەگوێرەی ماددەی ٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێی داگرتووە؛ بێتوو ئەو کارە دووپات بکرێتەوە، ئێران بەرەڤانی لەسنورەکانی و بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە پێشێلکاریەک بەمافی خۆی دەزانێ.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: لایەنی ئەمریکی ئیدیعا دەکا کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەهاتووەتە نێو سنوری ئاسمانیی ئێرانەوە کە هەڵبەت قەت ناتوانێ وەها ئیدیعایەک بسەلمێنێ چونکەئەو فڕۆکەیە پاش تێکشکان لەئاوەکانی سەرزەوینیی ئێران کەوتەخوار.

دێهقانی هەروەها بەئاماژە بە سکاڵای ئێران لەبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا لای دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی وتی: ئەو دیوانە لە بڕیارێکی کاتیدا بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بەئێران بەتایبەت لەبواری خۆراک و دەرمانی شەرمەزار کردووە.



/129